چیرۆک

پشیله‌ی به‌ر باران/ ئێرنه‌ست هه‌مینگوه‌ی

ئه‌م چیرۆكه له عه‌ینی ساده‌ییدا، ته‌واو سیمبولیكه. سه‌رما و بارانی به‌خوڕی به‌هاری په‌یوه‌ندیی ساردوسڕی ئه‌و ژن و مێرده ئه‌مریكاییه پێشان ده‌دا كه بۆ سه‌یران چوونه‌ته وڵاتی ئیتالیا و ماوه‌یه‌كه له هوتێلێكدا ماونه‌ته‌وه. ژنه ئه‌مریكاییه‌كه زۆر شتی له مێرده‌كه‌ی ده‌وێ؛ كۆمه‌ڵێك خواست و داواكاری هه‌ن كه له نه‌بوونی خۆشی و خۆشه‌ویستی له ژیانی‌هاوبه‌شیانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن و له كۆمه‌ڵێك شتی به‌رهه‌ستدا خۆ ده‌نوێنن. ژنه‌كه ...

ڕه‌شنووسی بۆشایی

ڕۆژ بوو، به‌ڵام تاریكییه‌كی تاڵ له‌ زه‌ینما تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ بوو. دایكم به‌ ڕۆخسارێكی په‌رێشانه‌وه‌ له‌ په‌نجه‌ره‌كه‌ ده‌ڕوانێ، من له‌ ئه‌فسوونی ئه‌مڕۆ ده‌ترسام. كزه‌ بایه‌كی سارد له‌ ژووره‌كه‌ ئه‌هات و ئه‌چوو. دایكم جار نه‌ جارێ ده‌یزریكاند و قژه‌ زه‌رده‌كانی ده‌جاوی. سه‌رما و سۆڵه‌ یه‌كی ناوه‌خت هه‌موو گوڵی كراسه‌كه‌می‌ڕچاند و ده‌نكه‌ ده‌نكه‌ دایوه‌ران. دایكم وتی: چ‌هاوینێ فێنكێ. من دڵنیام قفڵی له‌ ناخمدا ...