شیعر

من بە زمانی تەنیایی قسە دەکەم

  وەک دیوار، کە بە زمانی ئاجۆر پەنجەرە، کە بە زمانی ڕوانین من بە زمانی تەنیایی قسە دەکەم   وەک تۆ! کە ماندووی لە کچ بوونی خۆت یان باوکم، کە ماندوو بێ لە باوک بوونی وەک مردوویەک ماندوو لە مردنی خۆی منیش ماندووم لەوەی شاعیر بم   کێف لە کێف بوونی خۆی ناترازێ سەفەر لە ڕۆیشتنی منیش لە بێدەنگیم   من ترساوم لە کوڕێ کە نیم وەک ترسی تۆ لە پیری شەهیدێک لە فەرامۆشی منداڵێک لە تاریکی   بریا ...

روانگەت هەورازێکی کووڕ

  بەم دێڕانەی درزی حزورت هەزم ناکرێت لە وێستگەی یەکەم دیمەنی ئەزموونتەوە خۆت بخزێنە ئاخێزگەی دەلاقەکانی دڕدۆنگی قژ تاڵی… لێو بەتاڵی… چاو سووری … رێ دووررررر بە هەگبەی زریکەی قاچاخەکانی لەختت داری روانگەت لە سێدارەی پرسیارێک دا قەوما قووتی ئەم مانگەش لە خشتەی دێڕێکا فت قوڕمساختر لە ئادەم لەنجەی ئاگرینی شوکرانەت بە پێخەفی زریکەی شەوانەی داڵەکانی داخ و قەراخ روبەرت سپێنەی چاوی شارە و بڕینی پێوار روانگەت شەوەزەنگی گوناحێکی نەکردە بێزو بە ...

خوا کوڕم پێ بدا

لەگەڵ پیریۆدی گەورە بووم سەر لە نەردەکانی مناڵی مایەوە پاییز بە ژیانەوە خەریک بووم ئیستەش سەرسووڕماوم بە دزیەوە بوومەلەرزە لەرزاندمی ئاسمان ڕژا ناو باوشم دزی، ته‌نیا بۆ پاره‌ی جگه‌ریه‌ نەردەکان لە منا بارین لە باڵغیا ملم لە پەتی ئەنگوستیلەیەک ورچێک بۆ هەوەڵین جار لە منا نوست ــ قاقای پێکەنینی ــ ــ سەرکەوتوو بی، سەکتەی ئەمجار هیچ بە دڵم نیە ــ دوو دڵ مه‌به‌ کۆڵانی باڵغی تەواو ئەبێ ژنێک پاییز لە منا ژیا دڵی بێ ترپەیە باوەشێک خەونی ...